به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى
و:سۆما جاف
عه‌بدلحسێن هینداوى ڕاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى هه‌ڵبژاردنه‌كان دووپاتیكرده‌وه،سه‌رۆك وه‌زیران ڕاسپارده‌ى داوه له‌دابینكردنى گوژمه‌ى دارایی بۆ كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئاماژه‌یشى دا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڵێنیداوه به‌پێشكه‌شكردنى پاڵپشتى بۆ كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
هینداوى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،وه‌زیرى دارایی ڕاسپاردووه به‌دابینكردنى گوژمه‌ى دارایی به‌شێوه‌ى به‌ش به‌ش بۆ پشتیوانیكردنى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان،یان به‌پێى پێداویستییه‌كانى له‌پرسى گه‌نجینه‌كان ولایه‌نى ئه‌منى وبابه‌ته‌كانى تر"،ئاماژه‌یشىیدا"پێداچوونه‌وه بۆ سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كان كراوه،وهه‌موو پاڵپشتییه‌ك پێشكه‌شكراوه بۆ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌حوزه‌یرانى ساڵى داهاتوودا".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هه‌موو لایه‌نه‌كان پێشوازیان له‌ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ى دیاركراوى خۆیدا كردووه،وهه‌روه‌ها نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڵێنیداوه پاڵپشتى پێشكه‌شى كۆمیسۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات"ز
هینداوى جه‌ختیشیكرده‌وه له‌وه‌ى"له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان پشت به‌ته‌كنلۆژیاى نوێ وسیسته‌مى بایۆمه‌ترى له‌تۆمارى ده‌نگده‌ران ده‌به‌سترێت،له‌گه‌ڵ ده‌نگدانى ئه‌لیكترۆنى وكۆمپانیاكانى پشكنین وچاودێرى ئه‌منیش بۆ مسۆگه‌رى ڕێگاگرتن له‌كرده‌وه‌كانى ساخته‌كارى،ئه‌وه‌یشى وت"قسه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه كراوه له‌باره‌ى چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوودا".
دووپاتیشیكرده‌وه"یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان وڕاستاندنى له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى كۆماره‌وه وبڵاوكردنه‌وه‌ى له‌ڕۆژنامه‌ى فه‌رمى ئه‌گه‌رى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساكه له‌لایه‌ن هێزه نوێنه‌رایه‌تییه‌كانه‌وه له‌ئارادایه به‌ڵام ئه‌م پرسه زه‌حمه‌ته به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى یاساكه كاراكرایه‌وه".