به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوریه‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى عه‌رعه‌رى سنورى به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له گه‌ڵ سعودیه به‌رامبه‌ر ئاڵوگۆرى بازرگانى نێوان هه‌ردوو وڵاتى برا راگه‌یاند.
له به‌یانامه‌یه‌كى ده‌سته‌كه كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ نوێنه‌رایه‌تى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى كرد،كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى عه‌رعه‌ر به ئاماده‌بوونى فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر شمه‌رى جێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و لیوا عومه‌ر عه‌دنان وائیلى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوریه‌كان و هه‌ردوو پارێزگاى ئه‌نبار و كه‌ربه‌لا و هه‌ردوو فه‌رمانده‌ى پۆلیسى ئه‌نبار و پۆلیسى سنور".
باڵیۆزى سعودى له عێراق نوێنه‌رایه‌تى لایه‌نى سعودى كرد".