سه‌رۆك به‌رهه‌م وفه‌یاز جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ له‌پێویستى به‌رده‌وامیدان به‌ئه‌ركى ئه‌منى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وڕاوه‌دوونانى شانه‌كانى داعش

  • 18-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار وفالح فه‌یاز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌پێویستى به‌رده‌وامیدان به‌ئه‌ركى ئه‌منى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وڕاوه‌دوونانى شانه‌كانى داعش.
     
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك كۆمار له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى  هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"ساڵح له‌  کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی"، هه‌ردوولا جه‌ختیانكرده‌وه‌ لە گرنگی درێژەدان بە هەوڵەکان بۆ ریشەکێشکردنی تیرۆر و راوەدونانی پاشماوەکانی داعش که‌ ده‌یانه‌وێت ئاسایش و سەقامگیری ھەندێک ناوچە بشێوێنن، هاوکات جه‌خت لە پتەوکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و دەزگا ئەمنییەکان کرایه‌وه‌ بۆ پارێزگاریکردن لە ئاسایشی هاووڵاتیان".
     سەرۆک کۆمار ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد"کە کاری لە پێشینە بریتیە لە بەھێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و دابینکردنی ئارامی بۆ ھاووڵاتیان و رێگریکردن لە به‌کارهێنانی چەک لە دەرەوەی یاسا و پێویستی پارێزگاریکردن لە ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئاسایشی گشتی".