وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ بۆاه‌ع :كشانه‌وه‌ى 500 كارمه‌ند له‌عێراق ته‌نها هێزه‌كانى ئه‌مریكا ده‌گرێته‌وه‌

  • 18-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ كشانه‌وه‌ی 500 كارمه‌ند له‌عێراق ته‌نها هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌گرێته‌وه‌
     
    حسێن له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ئاماده‌ى بوو رایگه‌یاند:" كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگمان له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌مریكا وسه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌كانی عێراقمان سازكرد بۆ تاوتوێكردنی ده‌رئه‌نجامه‌كانی دیالۆگی ستراتیژی و له‌دیالۆگه‌كه‌ ئاماژه‌مان به‌دووباره‌ بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكامان دا له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق وجه‌ختمان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر خشته‌ی كشانه‌وه‌یان".
    وتیشى"چه‌ند هه‌نگاوێك له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌عێراقدا"،ئاماژه‌ى به‌وه‌دا "ئه‌و هێزانه‌ی له‌عێراق ماون هێزی شه‌ڕكه‌ر نین ".
    جه‌ختیكرده‌وه‌ "هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراقی هاتوون،و كاری داهاتوویمان له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریكی  له‌بواره‌كانی زانیاری هه‌واڵگیری وڕاوێژی سه‌ربازی ومه‌شقپێكردنی هێزه‌ عێراقییه‌كان به‌رده‌وامه‌".
    حسێن باسی له‌وه‌كرد"په‌لاماردانی ناوچه‌ی سه‌وز په‌لاماردانی گه‌لی عێراقه‌".
    هه‌روه‌ها به‌رده‌وامین له‌ڕاوێژكاری له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌پشت به‌ستن به‌بڕیاری په‌رله‌مان 
    وتیشى"كشانه‌وه‌ی 500 كارمه‌ند له‌عێراق ته‌نها هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌گرێته‌وه‌".