بهغدا-اهع
بهرههم ساڵح سەرۆک کۆمار جەختدهكاتهوه لە پێویستی دابینکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ دانیشتوانی بەغدا و پارێزگاریکردن لە شوێنەواری شارستانی پایتەخت.
نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆكایهتى كۆمار،ئهمڕۆ چوارشهممه،له بهیانامهیهكدا كه وێنهیهكى دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:"ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە عەلا موعن ئەمینداری بەغدا.
سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەگرنگی بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری بەغدای پایتەخت بەجۆرێک لە ئاست پێگەی شارستانی و مێژووی بەغدا بێت، دووپاتیشیکردەوە لە پێویستی خستنەگەری ھەوڵی زیاتر بۆ پەرەپێدانی شاری بەغدا تاوەکو هاوشان بێت لەگەڵ ئەو پێگەیەی کە شایەنیەتی، هەروەها پارێزگاری لە هونەری تەلارسازی دێرینی شەقام و باڵەخانەکانی بکرێت، ھاوکات بە باشترین شێوە خزمەتگوزاری پێشکەش بە دانیشتوانەکەی بکرێت.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار گوێی گرت بۆ وردەکاری کار و پلانەکانی داھاتووی ئەمیندارێتی بەغدا، بۆ ئەو مەبەستە سەرۆک بەرهەم پشتیوانی تەواوی خۆی دووپاتکردەوە بۆ ئەو هەوڵانەی کە دەدرێت لە پێناو دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ دانیشتوانی بەغدای پایتەخت.
لە کۆتایی دیدارەکەدا ئەمینداری بەغدا سوپاس و ستایشی خۆی بە سەرۆک کۆمار گەیاند بۆ پشتیوانی و گرنگیدانی بە گەشەپێدانی پایتەخت و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و تەلارسازی و چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە بە دەستیەوە دەناڵێنێت.