چاودێرى-اه‌ع
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا "پنتاگۆن" كشانه‌وه‌ى به‌شێك له هێزه‌كانى له عێراق و ئه‌فغانستان له ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێكى داهاتوو راگه‌یاند.
وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە وەکالەت ئاشکرای کرد، وڵاتەکەى بڕیاری داوە لە کشانەوەى بەشێک لە هێزەکانی لە عێراق و ئەفغانستان و دەبێت تاوەکو 15ی کانونی یەکەمی ساڵی داهاتوو جێبەجێ بکرێت.
کریستۆفەر میڵەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە وەکالەت پلانی پنتاگۆنی بۆ کەمکردنەوەى هێزەکانی لە عێراق و ئەفغانستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، "لە عێراق 500 سەرباز دەکشێننەوە و تەنها دوو هەزار و 500 سەرباز دەمێنێتەوە کە لەئێستادا سێ هەزار و 200 سەربازی هەیە."
وتیشى "بریارى دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا جێ به‌جێ ده‌كه‌ین .