به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،شه‌هیدبونى منداڵێك و برینداربونى پێنج كه‌س له ئاكامى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى 7موشه‌ك له‌به‌غدا راگه‌یاند.
چەند مووشەکێک ئاراستەی باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی شاری بەغدا کرا و دواتر زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی له‌راگەیێندراوێکدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" حەوت مووشەک بە ئاراستەی ناوچەی سەوزی شاری بەغدا تەقێندراون، چواریان لە ناوچەی سەوز کەوتوونەتەخوارەوە و سیانیشیان لە دەرەوەی ناوچەی سەوز".
بەپێی راگەیێندراوی شانەكه، مووشەکێک لەنزیک شاری پزیشکی و یەکێکی دیکەش لەنزیک دەروازەی باخچەی زەورا کەوتوونەتە خوارەوە، هەروەها مووشەکێکیش لە ئاسمان تەقێندراوەتەوە.
ناوچەی تەقاندنی مووشەکەکان لە شەقامی زەخت بووە لە گەڕەکی ئەمینی دوو، هەر بەپێی راگەیێندراوەکە، منداڵێک گیانی لەدەستداوە و پێنج کەسیش برینداربوون کە سەرجەمیان هاووڵاتیی سڤیل بوون.