كازمى:كار بۆ نه‌هێشتنى سه‌رجه‌م ئاسته‌نگیه‌كان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌

ناوخۆ
  • 17-11-2020, 00:00
  • +A -A

     بغداد - واع

    أكد رئیس مجلس الوزرا‌و مصگفى الكاڤمی، الیوم الپلاپا‌و، إكمال 70 % من البرنامج الحكومی، فیما أكد سعیه لتژلیل العقبات لتهیئه‌ الانتخابات المبكره‌.
    وقال الكاڤمی فی مۆتمر صحفی حچرته وكاله‌ الأنبا‌و العراقیه‌ (واع)، إن
    به‌غدا-اه‌ع
     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ 70% به‌رنامه‌ى حكومى جێبه‌جێ كراوه‌ و باسی له‌وه‌كرد سورین له‌سه‌ر نه‌هێشتنى ئاسته‌نگیه‌كان بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنى پێش وه‌خته‌.
    كازمى له‌ كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) ئاماده‌ى بووه‌ وتى:" جێبەجێکردنی ڕێککەوتنامە ویاداشنامەکان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی وبیانی پەیوەستە بەپەسەندکردنی بوودجەی ساڵی داھاتوو،و حکومەتی ئێستا یەکەمین حکومەتە لەگەڵ دەزگاکانی ناپەیوەست بەوەزارەتەوە دانیشێت".
    باسی له‌وه‌شكرد"خواستێکی پەرلەمانی ڕۆڵی ھەبوو لەنەھێشتنی پابەندیی گرنگ لەیاسای پڕکردنەوەی کورتھێنانی دارایی،هه‌روه‌ها ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر نەھێشتنی قەرزەکانی کۆمسیۆن بۆ دەزگا ووەزارەتەکانی تردا".
    كازمى رایگه‌یاند:"وەزیری داراییمان ڕاسپارد بەواژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا ڕەسەنەکان بۆ بەئەلیکترۆنی کردنی گومرگ ودەروازەکان وسێکتەرەکانی دیکە".
    وتیشى"گەندەڵییەکی گەورە وپارەیەکی زۆر لەگرێبەستی بەئەلیکترۆنی  گومرگ وحکومەتی ئەلیکترۆنی لەحکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی پێشوو بەدیکرا"،سه‌باره‌ت به‌ گرێبه‌ستى چینه‌وه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ "ڕێککەوتننامەی عێراق وچین ھەڵنەوەشاوەتەوە".
    سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند، لە یاساى قەرز کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان زەرەرمەندترین دامەزراوەیە، چونکە هیچ بودجەیەکى بۆ تەرخان نەکراوە، تەئکیدیش دەکاتەوە وەزارەتى تەندروستى پێداویستیەکانى کۆگاکردنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا ئامادە دەکات".
    کازمى تەئکیدیش دەکاتەوە، 70%ى بەرنامەى حکومیان جێبەجێکردوە، هەروەها وەزارەتى تەندروستى ئامادەکارى دەکات بۆ دابینکردنى پێداویستیەکانى کۆگاکردنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا لە بارودۆخێکى تەندروستیى بەرزدا، هەندێک پارەشیان بۆ کڕینى ڤاکسین ئامادەکردووە.