لیژنه‌ى ئاسایشى نوێنه‌رایه‌تى:پێكهێنانى لیژنه‌ى هاوبه‌ش له‌ماوه‌ى داهاتوو بۆ چاودێرى كردنى ده‌روازه‌كان

ناوخۆ
  • 17-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    لیژنه‌ى ئاسایشى و به‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌ چه‌ند لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌ ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌كى تر ،بۆ سه‌ردانیكردنى ده‌روازه‌ سنوریه‌كان.
    به‌در زه‌یادى ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى غێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" چه‌ند لیژنه‌یه‌ك جگه‌ له‌ لیژنه‌ى ئاسایشى وبه‌رگرى سه‌ردانى ده‌روازه‌كانى كردووه‌ ورده‌كارى  پێشكه‌شكردووه‌ له‌باره‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌روازه‌كانه‌وه‌ ،راپۆرته‌كان  گه‌یشته‌  لیژنه‌ى ئاسایشى نوێنه‌رایه‌تى و هه‌ندێكیان گه‌یشته‌ حكومه‌ت،له‌سه‌روبه‌ندى ئه‌وه‌ لیژنه‌ بۆ ده‌روازه‌كان پێكهێنرا،به‌ڵام به‌هۆى ره‌وشى په‌رله‌مان و چه‌ند یاسایه‌كى گرنگ وئه‌و كێشانه‌ى كه‌ هه‌ن لیژنه‌كه‌ نه‌یتوانیوه‌ سه‌ردانى ده‌روازه‌كان بكات"،جه‌ختیكرده‌وه‌ گرنگه‌ میكانیزمى كاركردنى ده‌روازه‌كان بگۆڕدرێت بۆ ئه‌لیكترۆنى به‌مه‌به‌ستى كۆنتڕۆڵ كردنى".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"له‌ ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌كى تر لیژنه‌ى هاوبه‌ش له‌ هه‌ریه‌ك له‌ لیژنه‌كانى  ئاسایشى و به‌رگرى و ده‌ستپاكى و خزمه‌تگوزارى و چه‌ند لیژنه‌یه‌كى په‌یوه‌ست پێكده‌هێنرێت بۆ سه‌ردانیكردنى ده‌روازه‌كان و بۆ ئه‌وه‌ى له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێرى ڕه‌وشه‌كه‌ بكرێت".