بەغدا – ا ه ع ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ چوار شەممە، بە سەرۆكایەتی سەلیم جبوری و ئامادبوونی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران كۆبویەوە. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت دانیشتنەكەی ئەمرۆ تایبەت دەبێت بە گفتوگۆكردن سەبارەت بە بودجەی ساڵی نوێ. وتیشی لە دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەراندا دەنگدرا لەسەر زیادكردنی ئەو بڕگانەی دانشتنەكەی پێشوو تا بۆ دانیشتنەكەی ئەمرۆ زیادبكرێن.