به‌غدا-اه‌ع
كۆمپانیاى گشتى هێڵى ئاسمانى كه سه‌ر وەزارەتی گواستنەوەیه ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ئاشکرایکرد، ناوەڕاستی مانگی داهاتو گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە كه چه‌ند مانگێكه به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه راگیراوه.
كیفاح حه‌سه‌ن به‌رێوه‌به‌رى كۆمپانیاكه لەڕاگەیەنراوێکدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه رایگه‌یاند:" ناوەڕاستی مانگی داهاتو گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بۆ ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە بە رچاوکردنی توندی رێکارەکانی دژی کۆرۆنا ".
ئاشکراشیکرد، لەقۆناغی یەکەمدا دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی ئەوروپا راستەوخۆ لەفڕۆکەخانەکانه‌وه بۆ شارەکانی (بەرلین، دوسلدروف، فرانکفۆرت، لەندەن، کوپنهاگن) دەبێت".
وتیشی، سه‌رجه‌م نوسینگەکانی فرۆشتنی تیکت لەناوەوە و دەرەوەی عێراق لەبڕیاری نوێی دەستپێکردنەوەی گەشتەکان بۆ ئەوروپا ئاگادارکراونەتەوە".