به‌غدا-اه‌ع
قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه جگه له هێزه عێراقیه‌كان هیچ هێزێكى دیكه له شه‌نگال نامێنێت.
ئه‌عره‌جى له میان كۆنگره‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان ،كه په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى ئاماده‌ى بوو رونیكرده‌وه" رێكه‌وتنى شه‌نگال هه‌نگاوى باشى ناوه ،و هیچ كێشه‌یه‌ك له ئارادا نیه بۆ جێبه‌جێ نه‌كردنى رێكه‌وتنه‌كه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد"هێچ هێزێگ جگه له خێزه عێراقییه‌كان له شه‌نگال بونى نابێت",
لای خۆیه‌وه رێبه‌ر ئه‌حمه‌د سوپاسگوزارى خۆى ئاراسته‌ى ئه‌عره‌جى كرد بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌م رێكه‌وتنه ".
جه‌ختیكرده‌وه"رێكه‌وتین له‌سه‌ر دامه‌زراندنى قایمقامێكى هاوبه‌ش بۆ شه‌نگال".
باسی له‌وه‌كرد"ئیداره و به‌رێوه‌بردنى شه‌نگال راده‌ستى دانیشتوانى شه‌نگال ده‌كرێت و به‌زوترین كات رێكه‌وتنه‌كه‌ش ده‌چێته بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه".
ئه‌مڕۆ شاندێكی حکومەت به سه‌رۆكایه‌تی قاسم ئه‌عره‌جی، راویژكاری ئاسایشی نیشتمانی به هاوه‌ڵی جێنین هانس پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق گەیشتنە هەولێر، به‌مه‌به‌ستی دیاریکردنی میکانیزمێك بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شه‌نگال.