هاوپه‌یمانى فه‌تح هۆشدارى ده‌دات له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى وتارى تایفى

  • 17-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    فراكسیۆنى فه‌تحى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،هۆشدارى ده‌دات له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى وتارى تایفه‌گه‌رى به‌ مه‌به‌ستى سیاسی و هه‌ڵبژاردن.
     
    محه‌مه‌د غه‌بان سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كه‌ له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" دواى ئه‌وه‌ى لێدوانى چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كمان بیست له‌ باره‌ى رێكخستنى كاروبارى ئه‌وقافه‌كان،ئه‌م وتارانه‌ ئێمه‌ى گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ وتارى تایفه‌گه‌رى كه‌ بڕواى ئێمه‌ وابوو چیتر گوێ بیستى ئه‌و وتارانه‌ نابین ،و تارێك دێته‌ پێشه‌وه‌ كه‌ نیشتمانى بێت و خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندى و داهاتووى هاوڵاتى عێراقى بكات دوور له‌ خزمه‌تكردنى كه‌سایه‌تى سیاسیى و به‌مه‌به‌ستى سود وه‌رگرتنلێى بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌".
    غه‌بان داواشیكرد" كه‌ به‌ وریایه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن و چیتر نه‌گه‌رێنه‌وه‌ بۆ وتارى تایفه‌گه‌رى و دابه‌شكردنى هۆشدارى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسیى "،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" به‌رژه‌وه‌ندى نیشتمانى ده‌بێت له‌ پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌ بێت ".
    وتیشى"ئه‌وقاف له‌ سه‌رده‌مى رژێمى پێشوو سه‌رجه‌م ئاین و ئاینزاكانى دیكه‌ و ته‌نها تایبه‌ت نه‌بوو به‌ لایه‌نێك بۆ ئه‌وه‌ى بوترێت كه‌ خزمه‌ت به‌ لایه‌نێك ده‌كات له‌ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى لایه‌نێكى ده‌كات".