بەغدا-اەع
لە کۆشکی بەغداد کۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکە و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و جەنین بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بەڕێوەچوو.
نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆمار لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی ھەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە، بڵاویکردەوە"لە پێناو پاک و بێگەردی و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە ساڵی داهاتوو،لە کۆشکی بەغداد کۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکە و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و جەنین بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بەڕێوەچوو".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆکرا لەبارەی وردەکاری گرنگ سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و فەراهەمکردنی ژینگەیەکی ئارام و سەقامگیر بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان و دڵنیابوون لە بەرێوەچوونی پرۆسهکه بهرێکوپێکی لە لایەن کۆمسیۆن و لایەنە پهیوهندیدارهکانی دیکەی جێبەجێکردنی پرۆسەکە و چارەسەرکردنی ئەو ئاستهنگانهی که دێنهڕێی.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەیەدا جەختکرایەوە لەگرنگی زیادکردنی رێژەی تۆماری بایۆمەتری و دانانی پێودانگێک کە یارمەتیدەر بێت لە پرۆسەی تۆمارکردن بە مەبەستی پشتبەستنی تەواو بە کارتی بایۆمەتری تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویستیش بە گوێرەی یاسا بۆ زامنکردنی دەنگدانی ئاوارە و ئەوانهی لەدەرەوەی وڵاتن.
هەر لە کۆبوونەوەیەدا جەختکرایەوە لە پێویستی واژۆکردنی رێککەوتننامەیەک لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییه بەناوبانگهکان بۆ پشکنین و چاودێری بەرنامەکانی هەڵبژاردن بە راوێژ لەگەڵ تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەروەها تهئکید لە گرنگی هەماهەنگی و پشتیوانیکردن لە تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان کرایهوه لەگەڵ کۆمسیۆن و زامنکردنی چاودێری کارا تا زامنی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بکات بە گوێرەی پێودانگە نێودەوڵەتییەکان، و بەڕێوەبردنی هەڵمەتێکی راگەیاندنی نیشتیمانیش کە یارمەتیدەر بێت بۆ گێڕانەوەی متمانەی دەنگدەر بە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و پابەندبوونیان بە بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکاندا.