به‌غدا-اه‌ع
د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە جەختیكرده‌وه لەگرنگی پشتیوانی لە بەهرەی لاوان و پەرەپێدانی دامەزراوە وەرزشییەکان.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویکردەوە،" سه‌رۆك به‌رهه‌م لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە عەدنان درجال وەزیری وەرزش و لاوان".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى لەو دیدارەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە "گرنگی پاڵپشتیکردنی توانا و دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی لاوان، لە رێگەی پەرەپێدانی دامەزراوە وەرزشییەکان و ھێنانەکایەوەی دەرفەتی گونجاو بۆ لاوانی داهێنەر و گەشەپێدانی تواناکانیان لە پێناو پێشخستنی بواری وەرزشی و بەرزکردنی ناوبانگی وڵات لە ناوەندە وەرزشییە نێودەوڵەتییەکان و پشتیوانیکردن و رێزلێنان لە وەرزشەوانی داهێنەر کە دەستکەوتیان بۆ وڵات بەدەست هێناوە.