به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،وه‌زاره‌تى دارایی ڕاسپارد به‌پێویستى پێدانى ئاسانكارى وه‌رگرتنى گوژمه‌ى دارایی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"كازمى سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شى سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان وژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامه‌كانى،ووه‌زیرى دارایی وكارمهندانى پێشكه‌وتووى وه‌زاره‌ته‌كه كردووه،وتیایدا گفتوگۆكرا له‌باره‌ى ڕێكاره پێویسته‌كان بۆ نه‌هێشتنى ئاسته‌نگییه‌كان له‌به‌رده‌م دابینكردنى گوژمه‌ى پێویست بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته،له‌واده‌ى دیاریكراوى خۆیدا له‌شه‌شى حوزه‌یرانى ساڵى داهاتوو".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه كازمى"وه‌زاره‌تى دارایی ڕاسپاردووه به‌پێویستى پێدانى ئاسانكارى وه‌رگرتنى گوژمه‌ى دارایی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه،چونكه داخوازییه‌كى سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان،كهبایهخێكى زۆرى هه‌یه له‌لاى ڕۆلهكانى ئه‌م گه‌له،جه‌ختیشیكرده‌وه له‌نه‌هێشتنى هه‌موو ئاڵنگارییه بیروكراتییهكان كه‌ڕه‌نگه ببێته هۆكارى په‌كخستنى ئه‌ركى كۆمسیۆن"،دووپاتیشیكرده‌وه"ڕه‌وشه‌كه نائاساییه وپێویستى به‌كارێكى گه‌وره وڕێوشوێنى نائاساییه".
ئاماژه‌یشى به"گرنگى كاركردن به‌سیسته‌مى بایۆمه‌ترى دا،له‌گه‌ڵ دابینكردنى سه‌رجه‌م كه‌ره‌سته‌كانى سه‌رخستنى ،كۆمسیۆنیشى ڕاسپارد په‌له‌بكات لهدهركردنى كارتى ده‌نگده‌ران بۆ هاوڵاتیان".