وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌پابه‌ندبوونى به‌ڕاسپارده‌ ورڕێنماییه‌كانى ده‌ستپێكردنى ساڵى نوێى خوێندن

ناوخۆ
  • 16-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌پابه‌ندبوونى سه‌رجه‌م ده‌زگا حكومى وناحكومییه‌كان به‌بڕیاره‌كانى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتیمانى.
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕوونیكرده‌وه‌ "له‌ڕاسپارده‌كان ڕێنماییه‌كانى ده‌ستپێكردنى ساڵى خوێندنه‌ كه‌بریتییه‌ له‌یه‌ك ڕۆژ ده‌وامكردن بۆ هه‌ر قۆناغێكى خوێندن له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنى وردى ڕێنماییه‌ ته‌ندروستى وخۆپارێزییه‌كان"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو ئه‌م ڕاسپارده‌ وڕێنماییانه‌ سه‌رجه‌م ده‌زگا په‌روه‌رده‌یی حكومی وتایبه‌ته‌كان ده‌گرێته‌وه‌".
    له‌میان ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ڕوونیكرده‌وه‌"ڕێنماییه‌كان قۆناغى ئێستا ده‌گرێته‌وه‌ ولیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتیمانى ووه‌زاره‌تى ته‌ندروستى چاودێرى هه‌موو پێشهاته‌ نێوخۆیی وجیهانییه‌كانى په‌تاكه‌ ده‌كات به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى وسه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ خزمه‌تكردنى هاوڵاتیان وجه‌ختكردن له‌سه‌لامه‌تییان".