به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى ڕاسپارد به‌داخستنى ده‌روازه نافه‌رمییه‌كان بۆ ڕاگرتنى كرده‌وه‌كانى دزه‌كردن وزیان گه‌یاندن به‌ئابوورى نیشتیمانى وپاراستنى به‌رهه‌مى نێوخۆیی.
ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،بڵاویكرده‌وه"عومه‌ر عه‌دنان وائیلى سه‌رۆكى ده‌سته‌كه به‌شدارى له‌یه‌كه‌مین دانیشتنى ئاسایی كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى لایه‌نه ناپهیوهستهكان به‌وه‌زاره‌ت وده‌سته سه‌ربه‌خۆكان كردووه كهبهسهرۆكایهتى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران سازكرا".
وائلی دووپاتیكرده‌وه كازمى ستایشى ئه‌رك وكاره‌كانى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان وئه‌و ڕێوشوێنانه گرتوویانه‌ته به‌ر كردووه به‌مه‌به‌ستى كۆنترۆڵكردن وفراوانتركردن داهاته‌كانى حكومه‌ت،جهختیشیكردۆتهوه له‌ڕه‌زامه‌ندى بهپتهوكردنى كارمه‌ندانى مرۆیی ده‌سته‌كه له‌ڕێگاى گواستنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران لهدهزگاى هه‌واڵگیرى بۆ ڕاژه‌ى ده‌سته‌كه،وجهختكردن له‌سه‌ر پابه‌ندبوونى سه‌رجه‌م كارمه‌ند وئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ده‌سته‌كه به‌بڕیاره‌كان دهركراوهكانى له‌میان كۆبوونه‌وه‌كانى به‌به‌شدارى نوێنه‌رانى وه‌زاره‌ت وده‌سته‌كان وپارێزگا په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ده‌روازه سنوورییه‌كان.
وائیلى وتیشى"سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیكرده‌وه له‌گرنگى به‌ره‌وپێشبردنى ده‌روازه سنوورییه‌كان وهاندانى وه‌به‌رهێنان له‌و جێگایه ،وپه‌له‌كردن له‌پرۆسه‌ى به‌ئه‌لیكترۆنى كردنى ڕێوشوێنه گومرگییه‌كان بۆ له‌ناوبردنى گه‌نده‌ڵى كارگێڕى ودارایی".