به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،له‌میان یه‌كه‌مین دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى لایه‌نه ناپهیوهستهكان به‌وه‌زاره‌ت وده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆكان دووپاتیكرده‌وه ،حكومه‌تى ئێستا ڕاگوزه‌رییه وئامانجى گه‌یشتنه به‌هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویركردهوه كازمى له‌میان دانیشتنه‌كه ڕایگه‌یاندووه"سازكردنى ئه‌نجومه‌نى لایه‌نه ناپهیوهستهكان به‌وه‌زاره‌ت وده‌سته سه‌ربه‌خۆكان ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه بۆ یه‌كه‌مین جاره له‌حكومه‌ته یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كان،ومانگانه به‌شێوه‌یه‌كى خولاوى سازده‌كرێت.
وتیشى"ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندى هه‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌ن وده‌سته‌كان،بۆ نه‌هێشتنى ئاسته‌نگى وئاڵنگاریی وئاڵۆزییهكان وتاوتوێكردنیان وگرتنهبهرى ڕاسپارده‌كان وڕهوانهكردنى خواسته‌كانى بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌پێناو ده‌نگدان له‌سه‌رى.
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕوونیشیكرده‌وه"حكومه‌تى ئێستا ڕاگوزه‌رییه ومه‌به‌ستى گه‌یشتنه به‌هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته وكه‌سانێك هه‌ن ده‌یانه‌وێت ته‌گره دروست بكه‌ن له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانى"،ئه‌وه‌یشى خسته‌روو،وڵات ڕووبه‌رووى ئاڵنگارى زۆر بۆته‌وه وبه‌دڕێژایی كات كارده‌كه‌ین بۆ تێپه‌ڕاندنى ودانانى وڵات به ڕێرهوێكى دروست".