ئاسایشى نیشتیمانى شانه‌یه‌كی نوستوی چه‌كداری رێكخراوی داعشیان له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ له‌ 15 كه‌س پێكهاتون

ئەمنی
  • 15-11-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    ئاسایشی نیشتيمانی،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، رایگه‌یاند، له‌ ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌تدا، شانه‌یه‌كی نوستوی چه‌كداری رێكخراوی داعشیان له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ له‌ 15 كه‌س پێكهاتون.
    ئاسایشی نیشتيمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، بڵاویكرده‌وه‌، له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری وردی هه‌واڵگری و به‌دواداچونی مه‌یدانی، له‌ ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌تدا له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا ، توانراوه‌ شانه‌یه‌كی تیرۆرستی كه‌ له‌ 15 چه‌كداری سه‌ر به‌رێكخراوی داعش پێكهاتوه‌ ده‌ستگیربكه‌ن.
    ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ئێستادا سه‌رجه‌م تیرۆرسته‌كان به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر ره‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراون بۆگرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان.