ئه‌میندارێتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌ بونى خشته‌ى تایبه‌ت به‌ موچه‌ده‌كاته‌وه‌ دوره‌ له‌ راسیه‌وه‌

ناوخۆ
  • 14-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران،له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ره‌تیكرده‌وه‌، هیچ خشته‌یه‌كیان بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بڵاوكردبێته‌وه‌ و رایگه‌یاند، ئه‌و خشته‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ دوره‌ له‌ راستیه‌.
     
    له‌ به‌یانامه‌یه‌كى ئه‌میندارێتى كه‌ وێنه‌یه‌كه‌ى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاد:"ڕه‌تیكرده‌وه‌ كه‌ هیچ خشته‌یه‌كیان بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی تشرینى یه‌كه‌مى فه‌رمانبه‌ران بڵاوكردبێته‌وه‌ و رایگه‌یاند، خشته‌یه‌كی دابه‌شكردنی موچه‌ له‌ میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و خشته‌یه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی نیه‌ و داواش له‌ راگه‌یاندنه‌كان ده‌كه‌ن، له‌كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر زانیاریه‌ك بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌رچاوه‌ی فه‌رمی و ورد بن له‌ دارشتنیدا".
    ئەوەشی خستەڕو، وەزارەتی دارایی خشتەیەكی تایبەت بە دابەشكردنی موچەی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاكان ئامادە دەكات.