لیژنه‌ى ژنانى نوێنه‌رایه‌تى:پرۆژه‌ یاساى رزگاربوانى ژنانى ئێزیدى قه‌ره‌بوى دارایى له‌ خۆ ده‌گرێت

ناوخۆ
  • 14-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    لیژنه‌ى ژنان و خێزان و منداڵانى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ پرۆژه‌ یاساى رزگاربوانى ژنانى ئێزیدى قه‌ره‌بوى دارایى له‌ خۆ ده‌گرێت بۆ قۆربانیان،ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد یاساى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى خێزانى نه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ لیژنه‌ تایبه‌ته‌كانى په‌رله‌مان.
    رێزان شێخ دلێر ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:"یاساى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى خێزانى نه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ لیژنه‌ تایبه‌ته‌كانى په‌رله‌مان".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ بونى كێشه‌ له‌ یاساكه‌ و پێویستى به‌ لێكنزیكردنه‌وه‌ى بۆچونه‌كان هه‌یه‌ بۆ په‌سه‌ندكردنى".
     
    دلێر وتیشى"پرۆژه‌ى رزگاربوانى كچان و ژنانی ئێزیدى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ كراوه‌ و له‌ چاوه‌ڕوانى ده‌نگدانین له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه‌ له‌ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى داهاتوو".
     
    باسیله‌وه‌شكرد"ناوه‌ڕۆكى پرۆژه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى رزگاربوانى كچان و ژنانى ئێزیدى و سه‌رجه‌م قۆربانیانى پێكهاته‌كانى تر به‌ تایبه‌ت قه‌ره‌بووى دارایى هه‌یه‌ له‌ پرۆژه‌كه‌".