به‌غدا-اه‌ع
محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وستیڤن هیكی باڵیۆزى به‌ریتانیا جه‌ختیانكرده‌وه له گرنگی هەماهەنگی هەوڵەكان بۆ پشتیوانیكردنى ئابوری عێراق.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى حەلبوسی،ئەمرۆ شەممە،له به‌یانامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پێشوازی كرد له ستیڤن هیكی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق بۆ تاوتوێ كردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و دوا پێشهاتەكانی بارودۆخی عێراق و ناوچەكە".
لەدیدارەكەدا گفتوگۆ كرا سەبارەت بە قەیرانی ئابوری كە وڵات پێیدا تێپەڕ دەبێت و گرنگی هەماهەنگی هەوڵەكان لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانی لە ئابوری عێراق، و دۆسیەی ئاوارەكان و گەڕانەوەیان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و هەوڵی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پەلەكردن لە كۆتاییهێنان بەو دۆسێیە، لەگەڵ چەند پرسێی تری جێی بایەخی هاوبەش.
لای خۆیەوە باڵیۆزی بەریتانیا جه‌ختیكرده‌وه" لەسەر پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ سەقامگیری پرۆسەی سیاسی و دامەزراوەكانی یاسادانان و جێبەجێكردن لە عێراق و گرنگی یەكگرتویی بۆچونەكان و وتوێژی نێوان هێزە سیاسیەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەكان و ڕەخساندنی كەشێكی لەبار بۆ گەیشتن بە وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە".