بهغدا-اهع
بهرههم ساڵح سەرۆک کۆمار جەختدەکاتەوە لە پێویستی فەراهەمکردنی پێداویستییەکانی هەڵبژاردنی پاک و بێگەرد و ریشەکێشکردنی تیرۆر.
نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆكایهتى كۆمار له بهیانامهیهكدا كه وێنهیهكى دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه رایگهیاند:"ساڵح پێشوازیکرد لە جەنین هێنس بلاسخارد نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق".
جەختکرایەوە لە پێویستی رێگەخۆشکردن و یٔامادەکاری تەواو بۆ بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد، سەرەڕای گرنگی هەماهەنگی نێوان کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان، تاوەکو رەنگدانەوەی راستەقینەی بژاردەی دەنگدەران بێت لە هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان دوور لە بەکارهێنانی هێز و ساختەکاری و فرتوفێڵ.
هەر لەو دیدارەدا جەختکرایەوە لە گرنگی زیاترکردنی هەوڵە نیشتمانییەکان لە پێناو چەسپاندنی دەسەڵات و سەروەری دەوڵەت لە سەپاندنی یاسا و پارێزگاریکردن لە هاووڵاتیان و درێژەدان بە جەنگی دژ بە تیرۆر و ریشەکێشکردنی شانە نوستووەکانی داعش کە مەرامیانە یٔاسایش و یٔارامی تێک بدەن.