لیژنه‌ى ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى داوا له‌ په‌رله‌مان ده‌كات ڕۆڵى چاودێرى خۆى كارابكات

ناوخۆ
  • 14-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    لیژنه‌ى ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،داواى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كرد ڕۆڵى چاودێرى خۆى كارا بكاته‌وه‌.
    عالیه‌ نسه‌یف ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" كه‌مته‌رخه‌مێكى زۆر هه‌یه‌ له‌ رۆڵى چاودێرى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ به‌راورد به‌ لایه‌نى یاسادانان".
    وتیشى"ئه‌نجومه‌ن له‌ حكومه‌تى پێشوو 10 لێپرسینه‌وه‌ى هه‌بوو ،به‌بێ ئه‌وه‌ى لێپرسینه‌وه‌ له‌ هیچ وه‌زیرێك بكات"،رونیشیكرده‌وه‌ له‌م حكومه‌ته‌ش ته‌نها دوو لێپرسینه‌وه‌ هه‌بووه‌ ئه‌وه‌ش یه‌كێك له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌مانه‌وه‌ بۆ وه‌زیرى خوێندنى باڵا و ئه‌وى دیكه‌ش واژۆى له‌سه‌ر كراوه‌ له‌ لایه‌ن هه‌مان لیژنه‌ بۆ وه‌زیرى دارایی".
    نسه‌یف ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"چه‌ندین پرسیار له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ ئاراسته‌ى وه‌زیره‌كان كراوه‌ ،به‌ڵام به‌هه‌مان شێوه‌ به‌ دووباره‌ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ دا كراوه‌ نه‌ك به‌پێى پێویست و چاودێرى له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه‌".