به‌غدا-اه‌ع
ئاژانسى هه‌واڵگیرى ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،رایگه‌یاند له ئۆپراسیۆنێكى هه‌واڵگیرى له به‌غدا تیرۆرستێكى داعش ده‌ستگیركرا.
ئاژانسى هه‌واڵگیرى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ له به‌یانامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" جێبه‌جێكردنى فه‌رمانكانى وه‌زیرى ناوخۆ و له‌میان به‌دواداچونى به‌رده‌وامى مه‌فره‌زكانى هه‌واڵگیرى توانرا تیرۆرستێكى داواكراو به‌پێى ئه‌حكامى مادده‌ى 4ى تیرۆر كه وه‌ك ئامر مه‌فره‌زه‌ى بوناو كه‌رتى باكورى بوهرز كارى ده‌كرد له‌ناوچه‌ى دۆره‌ى به‌غدا ده‌ستگیربكرێت".
ئاماژه‌به‌وه‌كرا" له میان لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌گه‌ڵ تیرۆرست دانى به‌وه‌نا كه ه‌یوه‌ندى به گرۆپى تیرۆرستى داعشه‌وه هه‌یه و چه‌ندین كرده‌وه‌ى تیرۆرستى دژى هاوڵاتى سڤیل و هێزه ئه‌منیه‌كان ئه‌نجامداوه".