شه‌هیدبونى كارمه‌ندێك و برینداربونى دوانى دیكه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكى چێندراو له‌ دیاله‌

ئەمنی
  • 13-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،شه‌هیدبونى كارمه‌ندێك و برینداربونى دوانى دیكه‌ى له‌ ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكى چێندراو له‌ پارێزگاى دیاله‌ راگه‌یاند.
    له‌ به‌یانامه‌یه‌كى شانه‌كه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" كارمه‌ندێكى پۆلیس شه‌هید و دوو كارمه‌ندى تر بۆیندار بوون له‌ میان ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكى چێندراو له‌ دیاله‌".
    له‌ به‌یانامه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كرا"بۆمبێك به‌ ئۆتۆمبێله‌كانى مه‌فره‌زه‌كانى سه‌ر به‌ فه‌وجى  هه‌شتى فریاكه‌وتنى دیاله‌ ته‌قیه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ى جلێبى سه‌ر به‌ ناحیه‌ى ئه‌بى صه‌یدا ".