به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى به‌رگرى و ئاسایشى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ،رایگه‌یاند یاساى تاوانى ئه‌لیكترۆنى ئاماده‌یه بۆ ده‌نگدان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه.
كاتع ركابی ئه‌ندامى لیژنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" لیژنه‌كه‌یان كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه و یه‌كێك له‌و یاسایانه‌ی خوێندنه‌وه‌ی بۆ كراوه یاسای تاوانی زانیاری بوه، ناوه‌كه‌یان بۆ یاسای تاوانی ئه‌لیكترۆنی گۆڕیوه، دوای ئه‌وه‌ی له‌دو هه‌فته‌ی داهاتودا چه‌ند خوێندنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان و په‌سه‌ندكردن".
باسی له‌وه‌شكرد، له‌رێگه‌ی یاسای تاوانی ئه‌لیكترۆنیه‌وه چاره‌سه‌ری چه‌ندین دۆسیه‌ی په‌یوه‌ست به ئینته‌رنێت و مۆبایل و سه‌رجه‌م دۆسیه ئه‌لیكترۆنیه‌كان و بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به سۆشیال میدیا و هه‌ر بابه‌تێك په‌یوه‌ست بێت به‌ئامێری ئه‌لیكترۆنیه‌وه ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت هه‌راسانكردنی ژنان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و خوێندن جه‌ختیان له‌سه‌ر كردۆته‌وه بۆئه‌وه‌ی تیشك بخه‌نه سه‌ر به‌رنامه‌ی خوێندن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك كه په‌یوه‌ندییان به‌و بابه‌تانه‌وه هه‌یه كه په‌یوه‌ندیدارن به كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیه‌وه.