ئاسایشی نیشتمانی سێ بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان لە بەغدا دەستگیر دەکات

ئەمنی
  • 13-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى ده‌ستگیركردنى سێ بازرگانى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانى له‌ به‌غدا راگه‌یاند.
     
    لە ڕاگەیاندراوێكدا دەزگاكەكه‌ ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى، وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"هێزێكی سەر بە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە بەغدا، سێ بازرگانی مادە هۆشبەرەكانیان دەستگیركردووە".
     
    ڕوونیكردووەتەوە، "سێ بازرگانەكە لە پارێزگای میسان-ەوە ڕوویان لە بەغداد كردبوو، لە دەروازەكانی بەغداد دەستگیركراون و 12 كیلۆ گرام مەوادی هۆشبەریان پێبووە كە بەشێوەیەكی ئاڵۆز لە ئۆتۆمبیلەكەیاندا شاردبوویانەوە."
    وتیشى "دواى وه‌رگرتنى وته‌كانیان راده‌ستى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كران بۆ وه‌رگرتنى رێكارى پێویست".