کازمی: بە هەماهەنگی هەموو لایەک و متمانەکردن بە یەکتر قەیرانەکان تێدەپەڕێنین

ناوخۆ
  • 12-11-2020, 00:00
  • +A -A

    بەغدا_اەع
     
     
    مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران جەختیکردەوە بە هەماهەنگی هەموو لایەک و متمانەکردن بە یەکتر قەیرانەکان تێدەپەڕێنین. 
      
     کازمی لە تویتێکیدا رایگەیاند:"فەرمانمان کرد بە خەرجکردنی موچەی مانگەکانی تشرینی یەکەم و دووەم بۆ سەرجەم فەرمانبەران پاش ئەوەى پەرلەمانی بەڕێز یاسای پڕکردنەوەى کورتهێنانی دارایی پەسەند کرد."  
      
    دەشڵێت، "فەرمانبەران کرۆکی دەوڵەت و زامنی سەروەری و گەشەکردنن، بە هەماهەنگی هەموو لایەک و متمانەکردن بە یەکتر قەیرانەکان تێدەپەڕێنین."