سەرۆک کۆمار:یاسای کورتهێنانی دارایی پەسەندکرا دوور لەسازانی نیشتمانی

ناوخۆ
  • 13-11-2020, 00:00
  • +A -A

    بەغدا_اەع
     
    بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار،ئەمڕۆ هەینی،جەختیکردەوە یاسای کورتهێنانی دارایی بەبی سازانی نیشتمانی پەسەندکرا.
     
    ساڵح بەپێ راگەیەندراوەکە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:" هەرچه‌نده‌ یاسای پڕکردنه‌وه‌ی کورتهێنانی دارایی کارێکی پێویست بوو بۆ دابینکردنی مووچه‌‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ سێ مانگی داهاتوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یٔه‌وه‌شدا په‌نابردن بۆ قه‌رز چاره‌سه‌رێکی بەردەوام نییه‌. بۆیە جه‌خت له‌رێگه‌چاره‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ رێگه‌ له‌دووباربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بگرێت، چونکه‌ قەرزکردن به‌ته‌نها به‌س نییه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یٔه‌م قه‌یرانه‌، به‌ڵکو پێویسته‌ پشت به‌ چاکسازییه‌کی گشتگیر ببه‌سترێت بۆ چاره‌سه‌ری ریشه‌یی قه‌یرانه‌که ‌و پارێزگاری له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وه‌کو یٔه‌وله‌ویه‌تێکی بێچه‌ندوچوون.
     
    به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ یٔه‌م یاسایه‌ بێ ره‌چاوکردنی سازانی نیشتمانی، به‌دیاریکراویش به‌بێ خواستی کورد  په‌سه‌ندکرا و تێپه‌ڕێندرا. یٔه‌مه‌ش پێشینه‌یه‌کی مه‌ترسیداره‌‌‌ لە کاری سیاسی عێراقدا. دابینکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ عێراق  به‌بێ چاره‌سه‌ری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم کارێکی ناته‌واوه‌ چونکه‌ یٔه‌وانیش هاووڵاتی عێراقن و مافه‌کانیان له‌ده‌ستووردا جێگیرکراوه‌. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه‌ پێویستە فه‌رمانبه‌ران و ته‌واوی هاووڵاتیان به‌دووربن له‌و ململانێی سیاسیه‌ی که‌ وڵاتی به‌م رۆژه‌ گه‌یاندوه‌.
     
    لێره‌شه‌وه‌ ته‌یٔکید له‌چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌کانی نێوان حکومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێم ده‌‌که‌ینه‌وه‌، به‌دیاریکراویش دۆسیه‌ی نه‌وت و رێکخستنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی شه‌فاف و به‌گوێره‌ی ده‌ستوور که‌ دادپه‌روه‌ری و مافی هاووڵاتیبوون بۆ هه‌موو عێراقییه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکات.
     
    یٔه‌و هه‌لومه‌‌رجه‌ هه‌ستیاره‌ی یٔێستا وڵاته‌که‌مان به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، له‌هه‌موو لایه‌کمان ده‌خوازێت که‌ یه‌کریز و هه‌ماهه‌نگ بین و دووربین له‌ ووروژاندنی تایفی ‌و نه‌ته‌وه‌په‌رستی‌، میلله‌ته‌که‌مان ده‌یه‌ها ساڵ نه‌هامه‌تی چه‌شت به‌ده‌ست یٔه‌م جۆرە گوتار و سیاسه‌ته‌وه‌‌ و  نه‌بوونی حوکمڕانیه‌کی دروست و دورکه‌وتنه‌وه‌ له‌بنه‌مای هاووڵاتی بوون.