به‌غدا-اه‌ع
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند، ده‌رباره‌ى یاساى پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی كه ئه‌مڕۆ له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به زۆرینه و به‌بێ رهچاوكرنى پره‌نسیپه‌كانى هاوبه‌شى و سازان و هاوسه‌نگى تێپه‌ڕێنرا، به نیگه‌رانى و به‌وپه‌ڕى گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌م بابه‌ته و هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته گه‌ڕ بۆ پارێزگارى له ماف و شایسته‌كانى خه‌ڵكى كوردستان.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان لە راگەیەندراوێکدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، بڵاویکردەوە، "ده‌رباره‌ى یاساى پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به زۆرینه و به‌بێ رهچاوكرنى پره‌نسیپه‌كانى هاوبه‌شى و سازان و هاوسه‌نگى و بێ گوێدانه سه‌رنج و تێبینى و پێشنیاره‌كانى نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان تێپه‌ڕێنرا، ده‌ستخۆشى له سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و نوێنه‌رانى به‌ڕێزى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین كه یه‌كهه‌ڵوێست بون بۆ داكۆكیكرن له ماف و شایسته‌كانى گه‌لى كوردستان".
ئاماژەی بەوەشکردوە، به نیگه‌رانى و به‌وپه‌ڕى گرنگییه‌وه دەڕوانێته ئه‌م بابه‌ته و هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته گه‌ڕ بۆ پارێزگارى له ماف و شایسته‌كانى خه‌ڵكى كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و له‌پێناو یه‌كهه‌ڵوێستیى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، كۆبونه‌وه‌ى هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له حكومه‌تى فیدڕاڵ و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ساز ده‌كرێت.