وه‌زاره‌تى دارایى دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى مانگى تشرینى یه‌كه‌مى رابردوو راگه‌یاند

ناوخۆ
  • 12-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تى دارایى دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى مانگى تشرینى یه‌كه‌مى رابردوو راگه‌یاند.
     
    له‌به‌یاننامه‌یه‌كى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى وه‌زیرى دارایى كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" وه‌زاره‌تى دارایى سه‌رجه‌م به‌ش و بانكه‌كانیان ئاراسته‌كردوه‌ و پاره‌یان بۆ ره‌وانه‌ ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ، موچه‌ی مانگی مانگی تشرینی یه‌كه‌مى فه‌رمانبه‌رانی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شبكه‌ن.
    وه‌زاره‌تی دارایی داوای له‌سه‌رجه‌م بانكه‌كانیش كردوه‌، ده‌ست به‌كاره‌كانیان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ده‌رماڵ و موچه‌ و پێداویستیه‌كانیان تاوه‌كو موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌خێرایی دابه‌شبكرێت.