به‌غدا-اه‌ع
عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌گه‌ڵ مارتن هۆت باڵیۆزى یه‌كێتى ئه‌وروپا تاوتوێى هه‌ماهه‌نگى و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆریان كرد.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى وه‌زیرى ناوخۆ له به‌یانامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" غانمى چاوى كه‌وت به مارتن هۆت باڵیۆز یه‌كێتى ئه‌وروپا له عێراق، هه‌ردوولا چه‌ندین پرسى اوبه‌شیان تاوتوێى كرد".
له به‌یانامه‌كه ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو" باس له ئاسایشى كۆمه‌ڵگایى و گرنگى كاركردن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى رۆشنبرى و پته‌و كردنى سه‌قامگیرى و ئاسایش كراوه ،سه‌ربارى تاوتوێى كردنى ئاسۆیى هاریكارى هاوبه‌ش و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر".