بهغدا-اهع
دەستی دەستپاكی ئاشكرای كرد، كە بڕیاری بەندكردن بۆ پارێزگاری پێشووی بابل دەرچووە، ئەوەش بە هۆی زیانگەیاندن لە دارایی وڵات و بەهەدەردانی بە ئەنقەستی 14 ملیار دینار.
فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی سەر بە دەستەی دەستپاكی،ئهمڕۆ پێنجشهممه،له بهیانامهیهكدا كهوێنهیهكى دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" كەڕاڕ عەبادی، پارێزگاری پێشووی بابل، بە هۆی زیانگەیاندن لە دارایی وڵات و بەهەدەردانی بە ئەنقەستی 14 ملیار دینار، سزای سێ ساڵ زیندانی بۆ دەرچووە.
ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو كارە لە رێی واژۆكردنی گرێبەستێكی نایاساییەوە بووە لە نێوان دیوانی پارێزگا و كۆمپانیای گشتی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل، بۆ دابینكردنی ئۆتۆمبێلی پێویست بۆ شارەوانیی حللە. بەهای بۆندەكەش، 14 ملیار دینار بووە.
دادگەی حلە، بە هۆی بوونی بەڵگەی پێویست و گەیشتنە بڕوا بەوەی تۆمەتبار تۆمەتەكەی لەسەر ساغ بووەتەوە، سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند.