به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه پلانێكى ته‌واوكراو دانراوه بۆ ده‌ستپێكردنى ساڵى نوێى خوێندن.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت له به‌یانامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" عه‌لى حه‌مید مخلف وه‌زیرى په‌روه‌رده سه‌ردانى پارێزگاى كه‌ربه‌لاى كرد و بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى خوێندن له پارێزگاكه ،و كۆبونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ نسه‌یف خه‌تابى پارێزگارى كه‌ربه‌لا و هه‌ردولا تاوتوێى میكانیزم و ئه‌و به‌ربه‌ستانه كرد كه روبه‌رووى خوێندن ده‌بێته‌وه له پارێزگاكه".
مخلف به په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) راگه‌یاند:"به‌پێى رێنماییه‌كانى سه‌رۆك وه‌زیران كارده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنى سه‌رجه‌م گرفته‌كان له سایه‌ى قه‌یرانى ته‌ندروستى و دارایى كه به سه‌ر وڵات‌دا تێده‌په‌رێت"،جه‌ختیكرده‌وه وه‌زاره‌تى پلانێكى تۆكمه‌ى داناوه بۆ ده‌ستپێكردنى ساڵى نوێى خوێندن به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ شانه‌ى قه‌یرانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى له 29 ى ئه‌م مانگه ده‌ست به ده‌وامى فه‌رمى بكرێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" وه‌زاره‌ت له ئێستادا هه‌نگاوى ناوه به‌ره‌و جورێكى نوێ بۆ خوێندن ئه‌وه‌ش تێكه‌ڵ كردنى خوێندنى قوتابخانه یه به خوێندنى ئه‌لیكترۆنى به‌هۆى ره‌وشى ته‌ندروستى و ڤایرۆسى كۆرۆناوه كه به‌سه‌رماندا سه‌پێنراوه ،و بریاردا كه ده‌وامى نێو خوێندنگاكان ته‌نها رۆژێك بێت و چوار رۆژیش له‌ماڵه‌وه له رێگاى ئه‌نته‌رنێته‌وه بێت".
وتیشى" ئه‌و خوێندكاره‌ى ئه‌نته‌رنێتى نیه ده‌توانێت له رێگاى ته‌له‌فزیۆنى په‌روه‌رده و كه‌ناڵى په‌روه‌رده‌وه وانه‌كانى وه‌ربگرێت".