بهغدا-اهع
شاكر حامد وتەبێژی سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند، لەدوو رۆژی داهاتودا دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یهكهمی فەرمانبەران دەستپێدەکات.
حامد له لێدوانێكی بۆ ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) رایگەیاند:"ئامانجی یەکەمی پەرلەمان لە تێپەڕاندنی پڕۆژەی قەرز پەلەکردن بو لە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران لەماوەی دو رۆژی داهاتودا، هۆکاری دیکەش لەپشت دەرچونی پڕۆژەکەوە بون لەوانەش پشتیوانی ئابوری نیشتیمانی و پارێزگاریکردن لە کۆمەڵگە لەم دۆخە سەختەدا کە ناوچەکەی پێدا تێپەڕدەبێت".
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئامانجی سەرۆکایەتی پەرلەمان و پەرلەمانتاران لە بەردەوامبونی کۆبونەوەی پەرلەمان تا بیست كاتژمێر بۆ ئەوە بوو حکومەت بتوانێت قەرزبکات و موچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ دابین بکات، هەروەها بۆ ئەوەی بتوانرێت بودجە بۆ بەگەڕخستنەوەی بەشێک لە پڕۆژە ستراتیژییەکان، بەشەخۆراکی مانگانە و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان تەرخانبکرێت".
وتەبێژی سەرۆکی پەرلەمان ئەوەشی خستوەتەڕو"لەسەر پەسەندکردنی پڕۆژەی قەرز ناکۆکی نەبوە بەڵکو جیاوازی هەبوە لەسەر پابەندکردنی دەوڵەت بەقەرزکردن لەکاتێکدا بەشێکی داهاتی عێراق ناگەڕێتەوە ناو وەزارەتی دارایی، لە پەسەندکردنی پڕۆژەکەشدا رۆڵی محەمەد حەلبوسی و کۆبونەوەی بەردەوامی لەگەڵ لیژنەی دارایی رۆڵێکی سەرەکی بوە".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە پەرلەمان بەزۆرینەی دەنگ دەنگیدا لەسەر پڕۆژەیاسای قەرز بەمەبەستی پڕکردنەوەی کورتهێنان و دابینکردنی موچەی فەرمانبەران.