ده‌ستگیركردنى تیرۆرستێك له‌ كه‌ركوك

ئەمنی
  • 12-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ئاژانسى هه‌واڵگیرى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ده‌ستگیركردنى تیرۆرستێكى له‌ كه‌ركوك راگه‌یاند.
     
    له‌ به‌یانامه‌یه‌كى ئاژانسه‌كه‌ كه‌ ده‌ستى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" مه‌فره‌زه‌كانى ئاژانسى هه‌واڵگیرى كه‌ركوك كه‌ سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆن توانیان تیرۆرستێك كه‌ به‌پێى ئه‌حكامى مادده‌ى 4 ى تیرۆر ده‌ستگیر بكه‌ن".  
     
    له‌ به‌یانامه‌كه‌ رونكراوه‌ته‌وه‌" له‌میان لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان دانى نا به‌وه‌ى كه‌ سه‌ر به‌ چه‌ته‌كانى داعشه‌ ".