به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،حكومه‌ت به‌رده‌وامه لهپشتیوانیكردنى كه‌رتى ته‌ندروستى.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بنكه‌ى شه‌فاى 13ى ته‌ندروستى له‌نه‌خۆشخانه‌ى كیندى كرده‌وه ،كهبهئهركى مهزارگاى حسێنى به‌هاوكارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دروستكراوه".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه كازمى ستایشى"هه‌ڵوێسته‌كانى مه‌رجه‌عیه‌تى ئاینى لهنهجهفى پیرۆز كرد،كه‌هه‌میشه له‌ناونیشانى نیشتیمانى ده‌ستیپێكردووه،ئه‌مه‌یش نموونه‌یه‌كه بۆ بنیاتنانى وڵات،هه‌روه‌ها سوپاسى مهزارگاى حسێنى ووه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وهه‌موو ئه‌ركه نیشتیمانییه‌كانى كرد كهپشتیوانى حكومه‌ت ده‌كه‌ن له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا،وكه‌مكردنه‌وه‌ى لێكه‌وته‌كانى ،ئه‌مه‌یش جێبهجێكردنێكى ڕاسته‌قینه‌یه بۆ بنه‌ماى هاریكارى ودهستهبهرى كۆمه‌ڵایه‌تى،چونكه وڵات ڕووبه‌رووى ئاڵنگارى زۆر بۆته‌وه،له‌نێویشیاندا ئاڵنگارى ته‌ندروستى به‌هۆى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا".
دووپاتیشیكرده‌وه"حكومه‌ت به‌رده‌وامه لهپشتیوانیكردنى كه‌رتى ته‌ندروستى وكارمهندانى پزیشكى وتهندروستكاران كه‌له‌ئێستادا ڕووبه‌رووى په‌تاكه بوونه‌ته‌وه،وقوربانیان داوه له‌پێناو ته‌ندروستى هاوڵاتیان".