بهغدا-اهع
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار ، ئەمڕۆ چوارشەممە پرسهنامهیهكى ئاڕاستەی حەمەد بن عیسا بن سەلمان ئال خەلیفە، پادشای بەحرێن كرد بەبۆنەی كۆچی دوایی میر خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە، سەرۆک وەزیرانی بەحرێن.
له دەقی پرسەنامەكەدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،هاتووه:
بەرێز شا حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە، پادشای شانشینی بەحرەین
سڵاوی پەروەدگاری مەزنتان لێ بێت
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو میر خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە، سەرۆك وەزیرانی بەحرێن-مان پێگەیشت.
بەم بۆنەی خەمبارەوە هاوخەمی خۆمانتان پێی رادەگەیەنین و داواکارین لە پەروەردگاری مەزن كە كۆچكردوو بەر رەحمەتی فراوانی خۆی بخات و ئارامی و سەبووری بە خانەوادەی پادشایەتی و گەلی بەحرێنی برا ببەخشێت.