ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ئامارى سێ ڕۆژى ئۆپراسیۆنه‌كانى خانووكه‌ بڵاوكرده‌وه‌

ئەمنی
  • 11-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند 4 ئۆتۆمبێل تێكشكێنرا و56 حه‌شارگه‌ وێرانكرا و106 بۆمبى چێندراو له‌زنجیره‌ى خانووكه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌.
    ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كه‌رته‌كانى سوپاى عێراق له‌ڕێگاى(فیرقه‌ى نۆ وفه‌رمانده‌یی هێزى تایبه‌ت وپێكهاته‌كانى سوپا وفه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وا وفه‌رمانده‌یی باره‌گاى پێشكه‌وتووى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ڕووبارى دیجله‌)وفه‌رمانده‌یی هێزه‌كانى ئۆلیسى فیدڕاڵى وپێكهاته‌كانى ولیوایه‌كى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا وپێكهاته‌كانى حه‌شدى شه‌عبى به‌پاڵپشتى فڕۆكه‌كانى سوپا وهێزى ئاسمانى وفڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى پرۆسه‌یه‌كى سه‌ربازى وئه‌منى فراوانیان بۆ هه‌شته‌مین ڕۆژ له‌زنجیره‌ى خانووكه‌ ئه‌نجامدا بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش وكیۆماڵكردنى ئه‌م ناوچانه‌".
    وتیشى"له‌ئاكامى پرۆسه‌كه‌ 4 ئۆتۆمبێل تێكشكێنرا و56 حه‌شارگه‌ وێرانكرا و3 پێگه‌ى تفه‌نگ دۆزرانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ106 بۆمبى چێندراو وتۆبهاوێژێك به‌ناوى دۆزه‌خ ودوو پێگه‌ى موشه‌ك و5 ئۆتۆمبێلى به‌جێماوه‌ ودوو خه‌نده‌ق و15 شوێنى هاویشتن و45 تونێل و3 هاوه‌ن ودوو پێگه‌ى موشه‌ك هاویشتن و11گوللــه‌ى هاوه‌ن وژماره‌یه‌ك كه‌ره‌سته‌ وته‌قه‌مه‌نى،هه‌روه‌ها سێ ڕێگاش پاككراوه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"4جه‌نگاوه‌ر برینداربوون وئامێرێك زیانى به‌ركه‌وتووه‌".