به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه له‌پێویستى دوورخستنه‌وه‌ى دۆسییه‌ى ئه‌منى له‌كاریگه‌رییه سیاسییه‌كان.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"كازمى سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى بۆ ئاسایشى نیشتیمانى كردووه،وله‌و كۆبوونه‌وه‌یه گفتوگۆكرا له‌باره‌ى دواپێشهاته ئه‌منییه‌كانى وڵات،له‌پاڵ ئه‌م بابه‌تانه‌ى له‌سه‌ر كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون".
كازمى له‌ده‌ستپێكى كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه‌ى به‌و ئاڵنگارییانه‌دا كه‌ڕووبه‌رووى وڵات بۆته‌وه،له‌نێویشیاندا ئاسته‌نگى ئه‌منى،هه‌روه‌ها هێزه ئه‌منییه‌كانیشى ڕاسپارد به‌رده‌وام بن له‌پرۆسه پێشوه‌خته‌كان له‌پێناو نه‌هێشتنى ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م گروپه تیرۆرستییه‌كان".
وتیشى"پاراستنى هاوڵاتی ودابینكردنى ئاسایش وسه‌قامگیرى،كارى له‌پێشینه‌ى ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه،له‌هه‌مان كاتدا جه‌ختیشیكرده‌وه له‌پێویستى دوورخستنه‌وه‌ى دۆسییه‌ى ئه‌منى له‌كاریگه‌رییه سیاسییه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى سه‌قامگیرى گشتگیر له‌وڵاتدا".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"جێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ڕ‌اپۆرتێكى تێروته‌سه‌لى له‌باره‌ى پرۆسه ئه‌منییه‌كان خسته‌ڕوو،كه‌له‌چیاى مه‌كحول وخانووكه ده‌ستیپێكرد،بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش وشانه‌كانى، وئۆپراسیۆنه‌كانى دوێنێ سێشه‌ممه،كه‌له‌بیابانه‌كانى ئه‌نبار ده‌ستیپێكرد له‌گه‌ڵ ده‌رئه‌نجامه ئه‌منییه به‌ده‌ستهاتووه‌كان ".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌یشى وت"ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى بۆ ئاسایشى نیشتیمانى له‌میان كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆى ڕه‌وشى ئه‌منى له‌پارێزگاى دیاله كرد ،وجه‌ختیكرده‌وه له‌ده‌سته‌به‌ركردنى ئاسایشى ئه‌و پارێزگایه"،هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نه‌كه قاسم ئه‌عره‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانى ڕاسپارد به‌چاودێریكردنى پێشهاته ئه‌منییه‌كان له‌دیاله،به‌و پێیه‌ى له‌ڕۆژانى داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت سازبكرێت بۆ تاوتوێكردنى ڕه‌وشى پارێزگاكه".
له‌كۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه هاتووه"ئه‌نجومه‌نه‌كه تاوتوێى پرۆژه‌ى ده‌ركردنى ڤیزا ونیشنگه‌ى ئه‌لیكترۆنى كرد،وتیایدا تیمێكى تایبه‌ت نمایشێكى خسته‌ڕوو له‌باره‌ى ده‌ركردنى ڤیزاى ئه‌لیكترۆنى،وئه‌نجومه‌نه‌كه جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگى پێشكه‌شكردنى پشتیوانى هونه‌رى بۆ پرۆژه‌كه،له‌پێناو ئاسانكارى ده‌ركرنى ڤیزا ونه‌هێشتنى ئاسته‌نگییه‌كان وه‌ك جۆن پێشووتر مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕێنمایی دابوو".