هاتوچۆى گشتى:به‌م نزیكانه‌ دوو پێگه‌ى تۆماركردنى ئۆتۆمبێله‌كان له‌به‌غدا ده‌كرێنه‌وه‌

ناوخۆ
  • 11-11-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-یاسر عامر

     
    و:سۆما جاف
     
    به‌رٍێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى گشتى ڕایگه‌یاند به‌م نزیكانه‌ دوو پێگه‌ى تۆماركردنى ئۆتۆمبێله‌كانى له‌به‌غدا ده‌كرێنه‌وه‌.
    لیوا زوهێر خه‌فاجى به‌ڕێوبه‌رى هاتوچۆى گشتى بۆ كه‌ناڵى عێراقیه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،به‌دواداچوونى كردووه‌ ڕایگه‌یاند"دوو پێگه‌ى تۆماركردنى ئۆتۆمبێله‌كان له‌به‌غدا هه‌ن له‌ماوه‌ى مانگێكدا ده‌كرێنه‌وه‌ له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ى فشار له‌سه‌ر ده‌روازه‌ى تۆماركردنى ئه‌لیكترۆنى".
    ئاماژه‌یشیدا به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌یان نزیكبۆته‌وه‌ له‌به‌جێ گه‌یاندنى پرۆژه‌ى به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستنى سیسته‌مه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌باره‌ى چاودێركردنى هاتوچۆى ئۆتۆمبێله‌كان وبه‌دواداچوونى سه‌رپێچییه‌كان به‌شێوازێكى ئه‌لیكترۆنى له‌برى پسووله‌ى كاغه‌ز".