به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ورده‌كارییه‌كانى ده‌مه‌قاڵییه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى فه‌یحا له‌پارێزگاى به‌سڕه خسته‌ڕوو،جه‌ختیشیكرده‌وه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى په‌لامارى كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌كه داون ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
شانه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه" ژماره‌یه‌ك ئه‌كاونتى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كى ڤیدیۆییان بڵاوكرده‌وه له‌باره‌ى ده‌مه‌قاڵییه‌ك له‌نه‌خۆشخانه‌ى گشتى فه‌یحا له‌پارێزگاى به‌سڕه"،ڕوونیشیكرده‌وه"له‌كاتى ڕوودانى ده‌مه‌قاڵییه‌كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌ستبه‌جێ ڕێوشوێنى یاساییان گرته‌به‌ر به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ى په‌لامارى پزیشكێكیان داوه وزیانیان گه‌یاندووه به‌هۆبه‌ى فریاكه‌وتن،له‌گه‌ڵ په‌لاماردانى ئه‌و پۆلیسانه‌ى ده‌ستبه‌جێ ئاماده‌ى ده‌مه‌قاڵییه‌كه بوون".
وتیشى"هه‌ر پێنج تاوانباره‌كه‌ى ئه‌م كه‌یسه به‌پێى مادده‌ى 230 ده‌ستبه‌سه‌ركران ودادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌یش بڕیاریدا به‌ڕه‌وانه‌كردنى په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ به‌شى نه‌هێشتنى تاوان له‌پێناو ته‌واوكردنى رێوشوێنه پێویسته‌كان".