كازمى به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایی بن سه‌لمان سه‌ره‌خۆشى له‌پادشاى به‌حرێن ده‌كات

  • 11-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،سه‌ره‌خۆشى له‌پادشاى به‌حرێن كرد به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایی میر خه‌لیفه‌ بن سه‌لمان ئال خه‌لیفه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌حرێن.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كازمى په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ پادشا حه‌مه‌د بن عیسا بن سه‌لمان ئال خه‌لیفه‌ ئادشاى به‌حرێن ئه‌نجامداوه‌،وسه‌ره‌خۆشى لێى كردووه‌ به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایی میر خه‌لیفه‌ بن سه‌لمان ئال خه‌لیفه‌ سه‌رۆك وه‌زیران به‌حرێن".
    كازمى"به‌گه‌رمى سه‌ره‌خۆشى وهاوسۆزى خۆى بۆ حكومه‌ت وگه‌لى به‌حرێنى ده‌ڕبڕى ،داوایشى له‌خواى گه‌وره‌ كرد كۆچكردوو بخاته‌ به‌ر سۆز وبه‌زه‌یی خۆى وبه‌به‌هشتى به‌رین ڕۆحى شاد بكات".