پارێزگارى دیاله‌ چاره‌سه‌رێك پێشنیار ده‌كات بۆ نه‌هێشتنى دیارده‌ى وه‌رگرتنى سه‌رانه‌ له‌زاڵگه‌كان

ناوخۆ
  • 11-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-نه‌سار حاج

     
    و:سۆما جاف
     
    موسه‌نا ته‌میمی پارێزگارى دیاله‌ پێشنیارێكى خسته‌ڕوو بۆ كۆتاییهێنان به‌دۆسییه‌ى وه‌رگرتنى سه‌رانه‌ له‌زاڵگه‌كان،ڕوونیشیكرده‌وه‌ ده‌روازه‌كانى هه‌رێم تاوه‌كو ئێستا پابه‌ندنین به‌پێناسینى گومرگى فیدڕاڵى.
    ته‌میمى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"چاره‌سه‌ركردنى بابه‌تى سه‌رانه‌ كه‌له‌لایه‌ن زاڵگه‌كانه‌وه‌ ده‌سه‌پێندرێت،به‌لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چاره‌سه‌ر نابێت،به‌ڵكو له‌میان یه‌كخستنه‌وه‌ى پێناسینى گومرگى له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانى عێراق،یان دانانى ده‌روازه‌ى گومرگى له‌خاڵه‌كانى هاتنه‌ نێو پارێزگاى دیاله‌"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"پارێزگاى دیاله‌ ڕۆژانه‌ پێشوازى له‌زیاتر له‌10هه‌زار ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر له‌هه‌رێمه‌وه‌ ده‌كات".
    جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر"گرنگى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م بابه‌ته‌ له‌میان گه‌ڕاندنه‌وه‌ى زاڵگه‌ى سه‌فره‌ كه‌داهاتى دارایی بۆ حكومه‌تى فیدڕاڵى ده‌سته‌به‌ر ده‌كرد وداهاته‌كه‌ى ڕۆژانه‌ زیاتر له‌میار دینار بوو،به‌ڵام دواى داخستنى دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى دروستبوو له‌سه‌رجه‌م زاڵگه‌كان".
    وتیشى"ده‌روازه‌كانى هه‌رێم تاوه‌كو ئێستا پابه‌ندى پێناسینى گومرگى فیدڕاڵى نه‌بووه‌،چونكه‌ سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كان له‌سه‌دا 15 ده‌به‌ن،وباجه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ده‌روازه‌كان وفه‌رمانگه‌ى گومرگی حكومه‌تى فیدڕاڵى ده‌سه‌پێندرێت ،به‌ڵام ده‌روازه‌كانى هه‌رێم ته‌نها له‌سه‌دا 5 ده‌بات".