به‌غدا-اه‌ع-سۆما جاف
یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایی مه‌رجدار كرد به‌مسۆگه‌ر كردنى پشكى هه‌رێمى كوردستان.
شێروان میرزا په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هه‌ندێك له‌هێزه سیاسییه‌كان دژى ناردنى پشكى هه‌رێمى كوردستانن به‌بیانووى ئه‌وه‌ى هه‌رێم پابه‌ندنه‌بووه به‌ڕاده‌ستكردنى نه‌وت وداهاتى ده‌روازه سنوورییه‌كان"،وتیشى"هه‌ندێك له‌فراكسیۆنه سیاسییه‌كان هه‌وڵى زیادكردنى بڕگه‌یه‌ك ده‌ده‌ن له‌یاساى قه‌رزكردن ئه‌ویش پابه‌ندكردنى هه‌رێمه به‌ڕاده‌ستكردنى 480هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه ،له‌گه‌ڵ داهاته نانه‌وتییه‌كان به‌رامبه‌ر ده‌سته‌به‌ركردنى شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌یاساكه‌دا.
وتیشى"ئه‌م ڕێكاره نالۆجیكییه ،وجێ به‌جێ ناكرێت،ولێكترازان له‌نێوان هه‌ردوولا دروست ده‌كات،ڕوونیشیكرده‌وه هێزه كوردستانییه‌كان پێش دانیشتنى ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى قه‌رزكردن كۆده‌بنه‌وه وبه‌مه‌رج به‌شدارى له‌دانیشتنى ده‌نگدانه‌كه ده‌كه‌ن ئه‌ویش مسۆگه‌ر كردنى پشكى هه‌رێمه له‌یاساكه".
بڕیاره ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌دانیشتنى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ده‌نگ له‌سه‌ر یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایی بدات.