وه‌زاره‌تى كۆچ وكۆچبه‌ران دوو كه‌مپى ئاواره‌كانى له‌ئه‌نبار وخانه‌قین داخست

ناوخۆ
  • 11-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    وه‌زاره‌تى كۆچ وكۆچبه‌ران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند گه‌وره‌ترین كه‌مپه‌كانى پارێزگاى ئه‌نبار داخستووه‌،ودووپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌مپێكى دیكه‌یشى له‌خانه‌قین داخستووه‌.
    ئیڤان فایه‌ق جابرۆ وه‌زیرى كۆچ وكۆچبه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"كه‌مپى شارى گه‌شتیارى ئه‌نبار داخراوه‌ كه‌یه‌كێكه‌ له‌گه‌وره‌ترین كه‌مپه‌كانى پارێزگاكه‌،دواى ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م دانیشتوانه‌كه‌ى گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ كه‌ژماره‌یان(2750) ئاواره‌بوو".
    وتیشى"وه‌زاره‌تى كۆچ وكۆچبه‌ران كه‌مپى ئه‌ڵوه‌نى دووه‌مى له‌شارۆچكه‌ى خانه‌قین له‌پارێزگاى دیاله‌ داخست دواى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى كه‌ژماره‌یان نزیكه‌ى(3584)ئاواره‌بوو"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"پلانى فریاگوزارى وه‌زاره‌ته‌كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌داخستنى سه‌رجه‌م كه‌مپى ئاواره‌كان له‌سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو".
    وه‌زیرى كۆچ وكۆچبه‌ران ستایشى ئه‌ركى كارمه‌ندانى وه‌زاره‌ت كرد له‌هه‌ردوو پارێزگاى ئه‌نبار ودیاله‌ وفه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان ئه‌و پارێزگایانه‌،له‌پاڵ وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ بۆ به‌شداریكردنیان له‌سه‌رخستنى پلانى فریاگوزارى وه‌زاره‌ته‌كه‌ كه‌ئامانجى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م خێزانه‌ ئاواره‌كانه‌ بۆ زێدى خۆیان".