به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى
و:سۆما جاف
ئه‌حمه‌د حه‌مه ڕه‌شید ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دوا ئاڕاسته كهلیژنهى دارایی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ڕێككه‌وتووه له‌باره‌ى پرۆژه یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایی خسته‌ڕوو.
ڕه‌شید له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"دیداره‌كه‌ى دوێنێى لیژنه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وهه‌ردوو وه‌زیرى دارایی وپلاندانان تاوتوێى بابه‌ت وناكۆكییهكانى سه‌ر پرۆژه یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایی كردووه".
وتیشى"له‌و دیداره ڕێككه‌وتن كرا له‌باره‌ى گوژمه‌یه‌ك جیاواز له‌و گوژمه‌یه‌ى حكومه‌ت داواى كردبوو،وته‌نها هه‌موو مووچه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات له‌نێویشیاندا فه‌رمانبه‌ران وخانه‌نشینان وپرسه پێویسته‌كان وه‌ك داخوازییه‌كانى ده‌رمان ووزه".
ڕه‌شید وتى"دواى ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر گوژمه داواكراوهكهى خه‌رجییه‌كان ده‌ست به‌كۆكردنه‌وه‌ى كرا له‌گه‌ڵ ده‌ركردنى داهاته‌كانى ،وله‌ئه‌نجامدا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر گوژمه‌ى كۆتایی قه‌رزه‌كه كرا".
له‌كۆتایی قسه‌كانى ڕایگه‌یاند"بڕگه‌ى دووه‌م له‌مادده‌ى پێنجه‌م له‌یاساى قه‌رزكردن كه‌په‌یوه‌سته بهههرێمى كوردستان به‌هه‌ڵپه‌سێردراوى ماوه‌ته‌وه،له‌گه‌ڵ بوونى داخوازییه‌كان بهبهرزكردنهوهى ،وسبه‌ى ده‌ست به‌گفتوگۆكان ده‌كرێت بۆ گه‌یشتن به‌دوا شێواز هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان وحكومه‌تى فیدڕاڵى ڕ‌ازى بكات".