وه‌زیرى به‌رگرى ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ فه‌ڕه‌نسا ده‌خاته‌ڕوو

ئەمنی
  • 10-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    جومعه‌ عناد وه‌زیرى به‌رگرى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ فه‌ڕه‌نسا خسته‌ڕوو.
    عناد له‌لێدوانێكى ڤیدیۆى كه‌له‌سه‌ر سایتى وه‌زاره‌تى به‌رگرى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ وئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى كردووه‌ ڕایگه‌یاند"ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ فه‌ڕه‌نسا،بۆ پته‌وكردنى تواناكانى سوپاى عێراق به‌نوێترین چه‌ك وكه‌ره‌سته‌".
    وتیشى"خواستێك هه‌یه‌ بۆ گرێبه‌ستى كڕینى نه‌وه‌ى چواره‌م له‌ فڕۆكه‌كانى رافال بڵه‌س له‌فه‌ڕه‌نسا،له‌گه‌ڵ موشه‌كى دوور مه‌ودا وتۆپخانه‌ى پێشكه‌وتوو"،"،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌"گرنگى جۆراجۆركردنى سه‌رچاوه‌كانى پڕچه‌ككردنى سوپاى عێراق".
    وه‌زیرى به‌رگرى وتیشى"بڕیاره‌كانى گرێبه‌سته‌كان له‌باره‌ى كڕینى فڕۆكه‌كان له‌فه‌ڕه‌نسا ده‌خاته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران".